ئاگاداری بۆ كۆمپانیاكانی بواری سووتەمەنی
         
                
        
        
        
          
تایبەت " تەندروستی"
	
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری دابینكردنی سووتەمەنی دەكاتەوە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ دابینكردنی بڕی ( 5000) لیتر گاز بۆ نەخۆشخانەی شار.
	
هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سی ڤی خۆی پێشكەش بكات بەهۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 7 رۆژ لەڕێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:
	
1- پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری بازرگانی سووتەمەنیدا.
2- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت.
3- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەبێت.
4- پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەر بێت.
	
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
        
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									748
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
        PM:04:22:29/11/2021