بەشێوازێكی نوێ نەشتەرگەری دڵ بۆ نەخۆشێك لەسلێمانی ئەنجام درا
" تەندروستی"
لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی بەشێوازێكی نوێ نەشتەرگەری گۆڕینی زمانەی شاخوێنەبەری دڵ بۆ نەخۆشێك ئەنجام درا كە لەبری كردنەوەی سنگ و بەبێ بڕینی ئیسقان و پەراسوو نەشتەرگەریەكە لەلاوە ئەنجام دەدرێت لەڕێگەی برینیكی بچووك كە لەنێوان شەش بۆ حەوت سانتیمەتر.
د. عەلا سوبحی بەگ پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەكانی خوێن باسی لەو جۆرە نەشتەرگەرییە نوێییە كرد و ڕایگەیاند: بەو شێوازە نەخۆشەكە زووتر چاك دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی و دەرەنجامیشی كەمترە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 820
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:01:13/12/2022