لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ خانەوەدایەك لەمەرگ ڕزگاردەكرێن
" تەندروستی"
دوای سەردان كردنی چەندین نەخۆشخانە لەناوەوە و دەرەوەی عیراق، خانەوادەیەك بەهۆی بوونی نەخۆشیەكی دەگمەن لەناو خێزانەكەیان كە ( 4) كەسیان لەتەمەنە جیاوازەكاندا بەو هۆیەوە كۆچی دواییان كردووە، نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی دەبێتە فریادڕەسی ئەو خانەوادەیەكە لەدۆزینەوە و چارەسەری ئەو نەخۆشیە دەگمەن و كەم وێنەیە.
لەلایەن د.حسێن مراد محەمەد و پزیشكانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ بڕیاڕ دەدرێت لەڕێگای نەشتەرگەریەوە پاتری (دڵ) بۆ ئەندامانی ئەو خێزانە دابنرێت ، ئێستا دوو برایان نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دراوە و لەئایندەیەكی نزیكیشدا نەشتەرگەری بۆ سەرجەم ئەندامانی خانەوادەكە ئەنجام دەدرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:05:23/11/2022