لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی ژیانی گەنجێك ڕزگاركرا
" تەندروستی "
كاتژمێر (9:23)ی شەوی 30/8/2022 خولەك گەنجێكی برینداری تەمەن 30 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار لەشاری سلێمانی كە فیشەك بەر سنگ و سكی كەوتبوو پێویستی بەنەشتەرگەری كتوپڕبوو بۆ ڕزگاركردنی ژیانی.
دەستبەجێ دوای گەیاندنی ئەو گەنجە بریندارە بۆ نەخۆشخانەی شار لەلایەن تیمێكی پزیشكانی نەشتەرگەری گشتی و دڵ و بۆرییەكانی خوێن و شكاوی و مێشك و دەمكار و بێ هۆشكار نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجام درا كە نزیكەی ( 6) كاتژمێری خایاند و توانرا ژیانی ڕزگار بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:56:04/09/2022