د.رێبوار غەریب: ڕاهێنانەوە گرنگە بۆ شیكردنەوەوی گرێی دەروونی منداڵ
تایبەت " تەندروستی "
هەندێك گیروگرفتی دەروونی ڕوودەدات بەتایبەت لەقۆناغی منداڵی یاخود هەرزەكاری لەوانە شەرم و ترس و گرفت لەتێگەیشتن و كەسێتی منداڵەكە.
گەشەكردنی كەسێتی منداڵ لەپێنج ساڵی یەكەمی تەمەنیدا زۆر گرنگە و ئەو ماوەیە پێناسەی ساڵەكانی دیكەی تەمەنی دەكات.
د.رێبوار غەریب حەمە پسپۆڕی دەروونی منداڵ و هەرزەكار لەدیدارێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " باس لەهۆكار و چارەسەرەكانی گرێی دەروونی منداڵ و هەرزەكار دەكات و ڕایگەیاند هەندێك جار دەرمان بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەری ئەو ترسەی لای منداڵ دروست بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 6977
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:27:26/04/2020