تەكنیكێكی پێشكەوتوو بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی چاو



" تەندروستی"

 پێشكەوتنی بەرچاو بەدەستهاتوە لەبواری چارەسەر كردنی نەخۆشیەكانی چاو و راستكردنەوەی بینین و گۆڕانكارییەكی گەورە لەم بوارەدا روویداوە.

بەم دواییانە تەكنیكی لەیزەر بەكارهات لەبواری تەندروستی بەگشتی ، بەڵام لەیزەر رۆلێكی گەورەی هەیە لەبواری تەندروستی چاو و لەئێستادا بەچڕی بەكاردێت بۆ راستكردنەوەی كەموكوڕییەكانی بینین بەكەمترین ماوە و ئەنجامێكی زۆر بەرز.

تەكنیكی فیمتۆ سێكند لەیزەر یەكێكە لەو رێوشوێنە پزیشكیە نوێیانەی لەئێستادا بەكاردێت بۆ راستكردنەوەی لاوازی بینین و نەهێشتنی كەموكوڕییەكانی بینایی، بەوەدەناسرێتەوە كەهەڵدەستێت بەبەرزكردنەوەی توێژاڵی سەرەوەی گلێنەی چاو بەشێوەیەكی زۆر وورد بەبێ بەكارهێنانی نەشتەر و بەبێ هیچ هەڵەیەك و كاریگەری لاوەكی كەمتر.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 6303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:19/06/2017