" تەندروستی"
- ناساندن:
ئەم نەخۆشخانەیە سەرەتا سەنتەری بووژانەوەی دڵ بووە و لە 30ی كانوونی یەكەمی 2004 دروستكراوە و لە 10ی نیسانی 2010 بووە بە نەخۆشخانەیەكی سەربەخۆ، تێیدا پشكنین و چارسەری هەموو كێشە و گرفتەكانی دڵ و دەمارەكانی خوێن و قەستەرە و بووژانەوەی دڵ و نەشتەرگەری دڵی تێدا ئەنجام دەدرێت.
ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە 68 تەختە و خزمەتگوزارییەكانی تایبەتە بە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری لەگەڵ خزمەتكردنی هەر كەیسێكی تری دڵ لە دەرەوەی سنووری سلێمانی و هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.
- ئامانجی نەخۆشخانە:
* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ڕێنمایی بەردەوام بە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی كەسە تەندروستەكان هۆشیاربن لە هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و ڕێگەكانی خۆپاراستن لە توشبوون.
* بەرزكردنەوەی بەردەوامی توانای زانستی كارمەندان و پزیشكان بۆ بەشداری لە خولی پەرەپێدان و ناردنە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری نوێ.
* پێشكەشكردنی خزمەتگوزای بە ژینگەی نەخوشخانە ئەویش بە دابینكردنی هۆكاری سەلامەتی و دابینكردنی پۆشاكی تایبەت و بەكارهێنانی ماسك و دەستكێش و دابینكردنی ماددە پاكژكەرەوەكان لەپێناو سەلامەتی نەخۆش و كارمەندان.
- دیدگای نەخۆشخانە:
* دابینكردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان لەبواری نەخوشییەكانی دڵ بەجۆرێك چارەسەری هەموو نەخوشیەكانی دڵی تێدا بكرێت.
* سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بۆ نەخۆش فەراهەم بكرێت و بۆئەوەی بۆهیچ نەخوشییەكی دڵ پێویست بە سەردانی دەرەوەی وڵات نەكات.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشكی و تاقیگەییەكان:
* بینینی نەخۆش و تووشبووانی نەخۆشییەكانی دڵ بە گشتی و چارەسەركردنیان.
* چارەسەری هەناوی: نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن ( قەستەرە و شەبەكە و باڵۆن).
* نەشتەرگەری: چارەسەركردنی حاڵەتە ساردەكانی نەشتەرگەری داخڵبوون و نەشتەرگەری گشتی دڵی كراوە.
* داخڵبوون: مانەوەی نەخۆش بۆ چارەسەر و بەشی چاودێری وورد.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: پشكنینی خوێن و میز و كیمیایی و ڤایروسات.
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنار: هەناوبینی و سی تی سكان و تریدمێڵ و ئیكۆ و هێڵكاری دڵ و تیشك.
* بەشی بوژانەوە: لەم بەشەدا نەخۆشی كتوپڕ ئامادە دەكرێت بۆ هەر جۆرە نەشتەرگەرییەك یان مانەوە و چارەسەر وەرگرتن.
- ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
* ( سلێمانی: شەقامی قەنات - بەرامبەر نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن).
- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیە:
* ژمارەی تەلەفۆن : (3270560).
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی