نەخۆشخانەی دەروونی شەهید دكتۆر هێمن

‌

" تەندروستی "

- ناساندن:
ئەم نەخۆشخانەیە ساڵی 1982 دامەزراوە و تایبەت بوو بە چارەسەری نەخۆشییە هەناوییەكان و ژمارەی قەرەوێڵەكانی 293 تەخت بوو بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، دواتر ساڵی 2023 نەخۆشخانەكە نۆژەنكرایەوە و گۆڕا بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشییە دەروونیەكان.
نەخۆشخانەی دەروونی شەهید دكتۆر هێمن نەخۆشخانەیەكە بۆ چارەسەركردن و ڕاهێنانەوەی نەخۆشیە دەروونیە درێژخایەنەكان وەك نەخۆشی شیزۆفرینیا و بای پۆلەر، خزمەتگوزاریی پێشكەش بە دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی و چواردەوری دەكات.

- ئامانجی نەخۆشخانە:
* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە نەخۆش و پەرەپێدانی مافەكانی.
* پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای پزیشكان و كارمەندان.
* ژینگەیەكی ئارام و پڕ لە سەلامەتی لەپێناو خزمەتكردنی تەندروستی نەخۆش و چاودێری كردنیان بە بەردەوامی.

- دیدگای نەخۆشخانە:
* دابینكردنی چارەسەر بۆ تووشبووانی نەخۆشیە دەروونیەكان و دووبارە گێڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا.
* زیادكردنی خزمەتگوزارییەكانی ڕاهێنانەوەی نەخۆش  بەشێوەیەكی سەردەمیانە لەڕووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە.
* گرنگیدان بە وێنەكێشان و كاری دەستی نەخۆشەكان و برەودانی زیاتر بە بەشی وەرزش و ڕاهێنانی زیاتری كارمەندان.

- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشكی و تاقیگەییەكان:
* چارەسەری تووشبووانی دەروونی.
* ڕاوێژكاری دەروونی.
* بەشی تایبەت بە دەروونی منداڵان.
* پشكنینی تاقیگەیی و چارەسەری سروشتی. 
* خزمەتگوزاریەكانی تیشك و سۆنەر.

- ناونیشان و شوێنی جوگرافی : 
* ( سلێمانی- شەقامی قەنات- گەڕەكی گردی جۆگە- نزیك زانكۆی سلێمانی).

- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە:
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3230141 -  3230126 )

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 17231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:34:09/12/2015