مەراسیمێك بۆ یادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
بەئامادەبوونی د.هەڤەڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەرپرسانی حزبی و حكومی و جێگر و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی،مەراسمێكی تایبەت بەیادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا بەشێكی زۆر لەپەرستارانی ناوەندە تەندروستیەكانی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون و چەندین وتار و چالاكی هونەری و زانستی پێشكەش كران، هەروەها خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كۆمەڵێك لەپەرستارانی شەهیدانی جەنگی داعش و بەرەنگاربونەوەی پەتای كۆرۆنا و خۆبەخشانی ناوەندەكانی تەندروستی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:22:13/05/2024