مانگی ڕابردوو 6.070 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2023) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 6.070 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 276 نەشتەرگەری گەورە و 254 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 2.652 پشكنینی پەستانی چاو و 48 پشكنینی پانتایی بینین و 49 پشكنینی گلێنە و 698 ئۆ سی تی و 49 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1.876 پشكنینی چاویلكە و 519 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە ، 195 تیشك گیراوە و 470 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:08:03/12/2023