لەمانگێكدا 2.633 نەخۆش لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2023) لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2.633 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 1.326 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1.307 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 396 هەڵكێشانی ددان و 350 پڕكردنەوەی ددان و 116 دروستكردنی تاقمی ددان و 100 پاككردنەوەی ددان و 1.134 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 444 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 928
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:00:03/12/2023