مانگی ڕابردوو 2.390 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2023) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2.390 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 987 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.403 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون ، 34 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی رابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 457 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵەوە بووە، 1.461 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 443 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 29 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:55:03/12/2023