دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەردانی تەندروستی سلێمانی كرد
" تەندروستی"
رۆژی یەكشەممە 19/11/2023، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشوازی كرد لە سەرۆك و ئەندامانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، بەخێرهاتنی وەفدی دامەزراوەكەی كرد و سوپاسی تایبەتی كردن و ڕایگەیاند: هەمیشە سەرۆك مام جەلال خەمخۆری هەموو سێكتەرەكان بووە بەتایبەتی سێكتەری كەرتی تەندروستی.
وتی: هەموو كات وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پاڵپشت و هەماهەنگی دامەزراوەكە دەبن و هەوڵ دەدەن دید و بۆچوونەكانی سەرۆك مام جەلال لەكارەكانیان جێ بەجێ بكەن.
لای خۆیەوە د.مەحەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەكە سوپاس و دەستخۆشی لە پزیشك و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد كەهەمیشە پێشەنگ بوون لە گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەبێ جیاوازی بەهاوڵاتیان.
وتیشی: ئامانجی سەردانەكەیان هەماهەنگی دەبێت بۆ گەیاندنی خزمەت بە هاوڵاتیان و لەسۆنگەی كاری دامەزراوەكەیان هەوڵ دەدەن بۆ كردنەوەی چەندین سیمنار و پانێڵی زانستی بۆ پزیشكان و كارمەندان و كاركردن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لەمەترسیەكانی لەڕووی زانستیەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:13:21/11/2023