" تەندروستی"
بەشی راوێژكاری ئێوارانی كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك لە شاری سلێمانی رۆژانە خزمەتێكی بەرچاو پێشكەشی ئەو نەخۆشخانە دەكات كە سەردانی ئەو كلینكە دەكەن بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەر.
رۆژانە (20 بۆ 25) نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری ئێوارانی كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك دەكەن.
هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی لە دەوامی بەیانیان پێشكەشی نەخۆش دەكرێت ، بەهەمان شێوە لە دەوامی راوێژكاری ئێواران بەردەستە وەك بینینی نەخۆش لەلایەن پزیشك و ئەنجامدانی پشكنین و سۆنەر و تیشك.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:31:28/09/2023