كۆنفراسی پزیشكانی قوڕگ و لوت و گوێ لە سلێمانی بەرێوەچوو
" تەندروستی"
رۆژی پێنج شەممە 7/9/2023 بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ڕەهێل فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی تەندروستی و پزیشكانی بەئەزمون و سەرۆكی كۆمەڵەی نەخۆشیەكانی قورگ و لوت و گوێ لە عێراق و هەرێمی كوردستان و سەندیكا و ڕێكخراوە تەندروستیەكان ، یەكەمین كۆنفراسی تایبەت بە نەشتەرگەری قوڕگ و لوت و گوێ لە شاری سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد.
كۆنفراسەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو ، تێیدا چەندین وۆركشۆپ و سیمیناری پزیشكی تایبەت بە تازەترین شێوازی نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆشیەكانی قوڕگ و لوت و گوێ لەلایەن پزیشكانی ناوخۆیی و بیانی پێشكەش كرا.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:25:10/09/2023