مانگی ڕابردوو 194 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 194 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە ، لەو ژمارەیە 3 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 17 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 25 نەشتەرگەری گەورە و 149 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 200 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 15 نەخۆش سەردانی بەشی ECG یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:43:06/09/2023