لەمانگێكدا 2.012 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2.012 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 143 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 55 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 357 هەناوبینی گەدە و 196 هەناوبینی كۆڵۆن و 71 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 35 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 93 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 15 وەرگرتنی نمونە لە جگەر كراوە ، هەروەها 217 سۆنەر و 77 تیشك و 21 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:20:05/09/2023