لەمانگێكدا 197 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1.948 كەس سەردانیان كردوە ، لەو ژمارەیە 233 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.252 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 2 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 195 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە و چارەسەری سروشتی بۆ 463 نەخۆش كراوە ، هەروەها 231 كەس داخڵ كراون و 31 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 200 یان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:24:05/09/2023