سیمینارێك لەبارەی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئەنتی بایۆتیك سازكرا
" تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوكاری لقی سلێمانی كارمەندانی تەندروستی ، سیمنارێكی زانستی لەبارەی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ د.پشدەر عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و بەرێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان و د.دەریا ئومێد پسپۆڕی دەرمان رێكخست.
لە سیمینارەكەدا 100 كارمەندی تەندروستی بەشداربوون كە خاوەنی نۆرینگەی تەندروستین لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی ، تێیدا باسی مەترسی بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریای ناپێویست كرا.
د.پشدەر عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان رایگەیاند: لە سیمینارەكەدا باسی مەترسی دەرمانی دژەب ەكتریای ناپێوستیان كردوە ، چونكە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە پێدەچێت ببێتە یەكێك لە هۆكارەكانی گیان لەدەستدان لەساڵانی داهاتوودا ، ئەو دەرمانی دژەبە كتریایەی ئێستا هەیە پێدەچێت لە داهاتوودا كارنەكات و كاریگەری نەمێنێت و بەوەش مەترسیەكان بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان زیاد دەكات.
وتیشی: هەوڵی ئاگاداركردنەوەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هاوڵاتیان دەدەن لە مەترسیەكانی بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریا بۆئەوەی بە هەموان ئەو مەترسیانە كەم بكەنەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:00:06/06/2023