مانگی ڕابردوو 825 نەخۆش لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ داخڵ كراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 1.639 نەخۆش سەردانیان كردووە و 825 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا 666 بوژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە و 24 نەشتەرگەری دڵ و 219 قەستەرە و 127 باڵۆن و 8 پەیس مەیكەر لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 320 پشكنینی سیتی سكان و 374 ئیكۆ و 453 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 91 چارەسەری سروشتی كراوە و 109 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:26:06/06/2023