لەمانگێكدا 183 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی 1.856 كەس سەردانیان كردوە ، لەو ژمارەیە 256 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.288 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری و 312 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەكەیان كردووە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 6 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 177 نەشتەگەری گەورە ئەنجام دراوە ، هەروەها 180 كەس داخڵ كراون و 19 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 161 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:44:04/06/2023