مانگی ڕابردوو 6.346 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 6.346 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 315 نەشتەرگەری گەورە و 310 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 3.024 پشكنینی پەستانی چاو و 777 پشكنینی ئۆ سی تی و 32 پشكنینی پانتایی بینین و 32 یاك لەیزەر و 16 پشكنینی ئارگۆن و 94 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2.253 پشكنینی چاویلكە و 585 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 255 تیشك گیراوە و 1400 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:32:04/06/2023