پشكنینی نەخۆشیەكانی هەناسە لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی دەكرێت


" تەندروستی "

دوای كردنەوەی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە لە شاری سلێمانی ، ئێستا ئەو نەخۆشخانەیە بەردەوامە لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان.

دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەتوانن سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە بكەن كە دەكەوێتە خوار نەخۆشخانەی شۆرش بەرامبەر بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، هەموو پشكنینێكی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دەدرێت لەوانە پشكنینی سوابی كۆرۆنا پی سی ئاڕ و پشكنینی سیل و پشكنینەكانی دیكە.

نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە و لەسەر بودجەی وڵاتی ئەڵمانیا دروستكراوە و 100 قەرەوێڵەیە و لە رێكەوتی 27/7/2022 كرایەوە.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:49:23/05/2023