وەفدێكی تەندروستی جیهانی نەخۆشخانەی سوتاوی یان بەسەركردەوە


" تەندروستی"

وەفدێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە پێكهاتبوون لە د.ئەحمەد زویتن نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق و د.نەجمەدین حەسەن بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە یاوەری د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری یان كرد بۆ ئاگاداربون لە نۆژەنكردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە.

د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: سەردانەكەی وەفدی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوونە لە قۆناغی سێیەمی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەكە كە لەسەر ئەركی رێكخراوی تەندروستی جیهانی جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی: نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی سوتاوی كاریگەری ئەرێنی زۆری دەبێت لەسەر ئەنجامەكان ، بەهۆی ئەوەی هۆكاری سەرەكی مردن بەهۆی سوتاوی بەهۆی هەوكردنەوەیە و لە قۆناغی یەكەم و دووەمدا كاریگەرییەكانی نۆژەكردنەوەكەیان بینوە كە ژمارەی مردن كەمیكردوە و رێژەی چاكبوونەوە زیادی كردووە.

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی زۆر سوپاسی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كرد كە هەمیشە لەسەر هێڵن و هاوكاری تەواوی پارێزگای سلێمانی بوون.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:57:21/05/2023