سیمینارێكی هۆشیاری لەبارەی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان بەرێوەچوو
" تەندروستی"
هۆبەی نەخۆشیە گواستراوەكان لە بەرێوبەرێتی خۆپاراستنی سلێمانی بە هاوكاری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان و بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، سیمینارێكی بۆ دایەنگا حكومی و ئەهلیەكان رێكخست سەبارەت بە هۆشیاری لەبارەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان كە بەم دواییە تووشبوون بەو نەخۆشیە زیادی كردووە.
سیمینارەكە بە ئامادەبوونی پەرستاران و بەرێوبەری دایەنگەكان بەرێوەچوو بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری ئەو پەرستارانەی لەناو دایەنگەكان كاردەكەن لەسەر نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان و رێكارەكانی خۆپارێزی و دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە لەنێو منداڵان و پەیڕەوكردنی رێنماییەكان.
لە سیمینارەكەدا زانیاری پێویست درایە پەرستارەكان لەسەر نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان و چۆن بتوانرێت رێنماییەكان لە دایەنگەكان جێبەجێ بكرێت بۆئەوەی رێگری بكرێت لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە و جیاكردنەوەی ئەو منداڵانەی گومانی تووشبوونیان بەو نەخۆشیە لێدەكرێت.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:56:21/05/2023