تاقیكردنەوەكانی بۆردی عەرەبی لە نەخۆشخانەی مناڵان بەرێوەدەچێت


" تەندروستی "

د.پشدەر عەبدوڵا بەرێوبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری رایگەیاند: تاقیكردنەوەی كۆتایی بۆردی عەرەبی بۆ نەخۆشیەكانی منداڵان بە بەشداری خوێندكاران لەسەر ئاستی هەموو عێراق لە نەخۆشخانەكەیان بەرێوەدەچێت كە چەندین مامۆستا لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەكان بەشدارن.

وتیشی: ئەوە رۆژێكی خۆش و مێژووییە بۆ خۆی و نەخۆشخانەكەیان ، كە بۆ یەكەم جارە ئەو تاقیكردنەوەیەی بۆردی عەرەبی لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری بەرێوەدەچێت.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:41:14/05/2023