سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەسەر ئەركی خۆی بینایەك دروست دەكات
" تەندروستی"
لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی كەرتی تەندروستی و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ژمارەیەك میوان ، بەردی بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە شاری سلێمانی دانرا.
هاوژین عوسمان لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە سایتی " تەندروستی" راگەیاند: لە رۆژی جیهانی پەرستاران بەردری بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دانرا كە پرۆژەكە زیاتر لە 200 هەزار دۆلاری تێدەچێت و پارەكەی لەلایەن سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دابین كراوە و بیناكە بەپێی رێنماییەكان دروست دەكرێت.
وتیشی: ماوەی حەوت ساڵە كێبركێیانە لەسەر شوێنی ئەو بینایە و چەندین جار ویستراوە زەوییەكەیان لێ بسەنەوە و بە پشتیوانی هەموو لایەك توانرا زەویەكە ساغ بكەنەوە و بەردی بناغەی دابنێن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:01:11/05/2023