بەردی بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دانرا


" تەندروستی"

لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی كەرتی تەندروستی و جوتیار نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ژمارەیەك میوان ، بەردی بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە شاری سلێمانی دانرا.

د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە وتەیەكدا وتی: بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەمیشە پشتیوانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بوە و كارمەندانی تەندروستی بە چینێكی گرنگ و سەرەكی و بنەڕەتی كەرتی تەندروستی داناوە كە رۆلێكی گرنگیان هەبووە و بەبێ كارمەندانی تەندروستی كەرتی تەندروستی پەكی دەكەوێت و ناتوانێت كاروبارەكانی جێبەجێ بكات.

وتیشی: راستە سەندیكا و كارمەندانی تەندروستی گلەیی و گازندە و داواكارییان هەیە ، بەڵام ئەو داواكارییانە لەسەروو دەسەڵاتی ئەوانەوەیە ، ئەوان وەك بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاسانكارییان كردوە بۆ دانانی بەردی بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:57:11/05/2023