لەمانگێكدا 824 نەخۆش سەردانی كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك یان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2022) لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 824 نەخۆش سەردانیان كردووە كە لەو ژمارەیە 228 نەخۆشیان نوێ بوون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كەپێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو 2 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك تۆماركراوە و 11 وەرگرتنی نمونە ئەنجام دراوە و هەروەها 330 تیشك گیراوە و 97 سۆنەر ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:16/03/2023