بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولێكی لێهاتوویی پزیشكی


" تەندروستی"

لەلایەن سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خولی لێهاتوویی پزیشكی و ڕەوشتی پزیشكی بۆ ژمارەیەك پزیشك كرایەوە بەمەبەستی گۆڕینی نازناوی زانستی.

خولەكە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو و وانەكانی خولەكە لەلایەن د.بڵند ئەحمەد و د.نیگار ئەحمەد و دوو مامۆستای پسپۆڕی تەندروستی ئیبراهیم ئەحمەد و ژینۆ ڕەئوف وترایەوە و زیاتر لە 20 پزیشك بەشداریان تێداكرد.

لە كۆتایی خولەكەدا بە ئامادەبوونی د.محمد دڵشاد یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی بۆ كاروباری هونەری بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەكە دابەشكرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:24:12/03/2023