مانگی ڕابردوو 307 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 2/28/2023) 3.356 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری یان كردووە و 307 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 13 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 114 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 25 نەشتەرگەری گەورە و 155 نەشتەرگەری مام ناوەند بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 59 پشكنینی سیتی سكان و 220 پشكنینی تیشك و 160 پشكنینی سۆنەر كراوە و هەروەها 113 چارەسەری سروشتی و 9.463 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:55:09/03/2023