لەمانگێكدا 36 گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادیی تۆماركراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2023) 36 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 32 یان نێربوون و 2 یان مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی غاز و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە هۆكاری جیاجیا بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:53:09/03/2023