مانگی ڕابردوو 4.075 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2022) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 4.075 نەخۆش لەدەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 266 نەشتەرگەری گەورە و 242 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە و هەروەها 2.606 پكشنینی پەستانی چاو و 32 پشكنینی پانتایی بینین و 780 پشكنینی ئۆ سی تی و 33 یاك لەیزەر و 11 پشكنینی ئارگۆن و 206 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1.601 پشكنینی چاویلكە و 433 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 210 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:46:04/12/2022