لەمانگێكدا 177 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2022) 1.540 كەس سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی یان لەشاری سلێمانی كردووە و لەو ژمارەیە 230 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.127 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە و 183 كەس چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 18 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 159 نەشتەگەری گەورە ئەنجام دراوە و 197 كەس داخڵ كراون و 27 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 170 یان لەبەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:04/12/2022