مانگی ڕابردوو 2.431 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2022) 2.431 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 126 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 925 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.506 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 427 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.534 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 33 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:04/12/2022