لەمانگێكدا 469 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2022) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 469 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 259 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 210 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 250 پشكنینی MRI و 121 پشكنینی CT.Scan و 97 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:52:04/12/2022