مانگی ڕابردوو 981 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2022) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 5.415 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە 1.730 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 981 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 528 منداڵیان كوڕ بوون و 453 منداڵیان كچ بووە و 539 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی تر لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 650 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 22 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 4 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 59 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و 1.239 سۆنەریش گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:36:04/12/2022