لە سلێمانی كۆڕبەندێكی هۆشیاری دەربارەی شەكرەی منداڵ بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

رۆژی شەممە 26/11/2022 بە ئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری هونەری و سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید و بەشێك لە پزیشكانی منداڵان و پزیشكانی تایبەت بە نەخۆشی شەكرەی منداڵان و بەشێك لە خانەوادەی منداڵانی تووشبووانی شەكرە ، كۆڕبەندێكی زانستی دەربارەی (شەكرەی جۆری یەك) لەناو منداڵان بەڕێوەچوو.

كۆڕبەندەكە بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی دەستەی خوێندكارانی پزیشكی بەرێوەچوو و تێیدا كۆمەڵێك سیمنار دەربارەی كێشە سەرەكیەكانی نەخۆشی شەكرە و چارەسەرە نوێیەكان و ئامار و داتای تووشبووانی شەكرە لەنێو منداڵان لە شاری سلێمانی پێشكەش كران.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتی: بە هاوكاری پزیشكان و كارمەندان توانراوە لە ماوەیەكی كەمدا كار بكرێت بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی شایستەی پێشكەوتوو تایبەت بە شەكرەی منداڵان لە سلێمانی بۆئەوەی بە هامەهەنگی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان خزمەتی زیاتری توشبوانی شەكرە بكرێت.

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەڵێنی چارەسەری بەشێك لەو داواكاریانەی پێدان وەك دانانی پزیشكی پسپۆڕی خۆراك و پسپۆڕی دەرونی بۆ سەنتەرەكە و ئامێری پزیشكی و ئامێری پەستانی شەكرە و دەرمانی پێویست وەك دەرزی ئەنسۆلین بۆ منداڵان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:16:27/11/2022