وەفدێكی تەندروستی پێنجوێن و دەروازەی باشماخیان بەسەركردەوە


" تەندروستی"

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 23/11/2022 د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەت هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی قەزای پێنجوێن و دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ یان كرد بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بەرێوەچوونی كاروبارەكان و خزمەتگوزاری تەندروستی و گرفت وكەموكورییەكانی ناوچەكە.

وەفدەكەی تەندروستی سەردانی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ یان كرد و لەلایەن عەمید محمد تاهیر بەڕێوبەری دەروازەكە و بەرپرسانی بەشە جیاجیاكانی دەروازەكە پێشوازیان لێكرا و وەفدەكە سەردانی تاقیگەی پشكنینی خۆراك و كەلوپەلیان كرد لە دەروازەكە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەرێوەچوونی كاروبارەكان بەشێوەیەكی ستاندارد.

لە كۆبونەوەیەكدا بریكاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەست خۆشیان لە بەڕێوبەر و ستافی دەروازەكە كرد كەهەمووان وەك یەك تیم كاری هاوڵاتیان و بازرگانان ڕادەپەڕێنین و ڕێگری لە خۆراكی خراپ و نەشیاو دەگرن تاوەكو لە سنوری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخڵ بكرێت. 

پاشان وەفدەكە سەردانی نەخۆشخانەی پێنجوێنیان كرد و لەگەڵ بەرێوبەر و بەرپرسانی تەندروستی كۆبونەوە و بە ناوی وەزارەتی تەندروستیەوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لە ناوچەكە كرا و گوێبیستی داواكارییەكانیان بوون و بەلێنی چارەسەركردنی گرفتەكانیان پێدرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:54:24/11/2022