نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بووە سەنتەری بۆردی عەرەبی
" تەندروستی"
لە نووسراوێكدا كە ئیمزای دكتۆر عومەر عەوەز ئەلڕەواس ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پزیشكی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكانی لەسەرە ، ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانپیادانان بە پرۆگرامی مەشقی پزیشكان لە بوارەكانی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و خۆراكی منداڵان لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان لە سلێمانی.
لەو نووسراوەدا هاتووە دوای ئەوەی تیمی هەڵسەنگاندنی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكان سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدیان كردووە لە سلێمانی لە رێكەوتی 1/11/2022 و ئاگاداربوون لە بەشەكانی نەخۆشخانەكە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش دەكرێت ، تیمەكە ڕاسپاردەی دەركردووە بۆ دانپیادانانی تەواوەتی بە پرۆگرامی مەشقی پزیشكی نەخۆشخانەكە.
ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكان بڕیاریدا بە دانپیادانان بە پرۆگرمی مەشقی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و خۆراكی منداڵان لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی بۆ ماوەی شەش ساڵ لە رێكەوتی (1/10/2022) تاوەكو (30/9/2028).
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:24:16/11/2022