لەمانگێكدا 3.895 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی ( 1 بۆ 31/10/2022)  7.452 كەس سەردانی بانكی خوێن یان كردووە و 3.895 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە و لەو ژمارەیە 724 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی تالاسیما و 648 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 456 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 993 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لە بانكی خوێن 5.506 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.862 پشكنینی گروپی خوێن و 3.998 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 8.374 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:15/11/2022