مانگی ڕابردوو 684 نەخۆش لە نەخۆشخانەی پسپۆڕیەكانی دڵ داخڵ كراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) 1.175 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە و 684 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 461 بوژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە.

هاوكات لەو ماوەیەدا 51 نەشتەرگەری دڵ و 379 قەستەرە و 161 باڵۆن و 11 پەیس مەیكەر لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجام دراوە و هەروەها 283 پشكنینی سیتی سكان و 236 ئیكۆ و 232 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:31:13/11/2022