مانگی ڕابردوو 54 گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادیی تۆماركراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) 54 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 42 یان نێربوون و 12 یان مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 12 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 10 گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 6 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 2 حاڵەتی خنكان لە ئاو و 13 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە هۆكاری جیاجیا بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:45:10/11/2022