ئەندامێتی فەخری كۆمەڵەی تالاسیما بەخشرایە بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی
" تەندروستی "
كۆمەڵەی تالاسیمای سلێمانی بڕوانامەی ئەندامێتی فەخری بەخشیە بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپای خزمەتە بەردەوامەكانی بە تووشبووانی تالاسیما و كۆمەڵەی تالاسیما.
ئەندامێتی فەخری كۆمەڵەی تالاسیما لەلایەن كۆچەر كەریم سەرۆكی كۆمەڵەكە پێشكەشی د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرا.
سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیما بە ناوی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەكە و تووشبووانی تالاسیماوە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرد كە هەمیشە دڵسۆز و خەمخۆری تووشبووانی تالاسیما بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 636
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:23:19/09/2022