لەمانگێكدا 1809 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) 1.809 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و 116 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 743 نەخۆش لە ڕەگەزی نێربوون و 1.066 نەخۆشیان مێ بوون و 306 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.101 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 29 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:21:07/08/2022