لەمانگێكدا 732 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی د.هێمن یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 732 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید دكتۆر هێمن تایبەت بە كۆرۆنایان كردووە و 15 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن تایبەت بە كۆرۆنا 732 شیكاری PCR ئەنجام دراوە و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە و 71 كەس لەو نەخۆشخانەیە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1140
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:03:22/06/2022