وەفدێكی پزیشكی ئوردن سەردانی نەخۆشخانەكانی سلێمانی یان كرد


" تەندروستی"

وەفدێكی پزیشكی ئوردن كە پێكهاتبوون لە د.خەلدون بشایرە سەرۆكی ئەنجومەنی پزیشكی ئوردنی و ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕە جیاوازەكان سەردانی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانیان كرد و لەلایەن د.محمد دڵشاد یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی بۆ كاروباری هونەری و د.محەمەد عومەر لێپسراوی بۆردی كوردستانی لە سلێمانی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەكانی سلێمانی پێشوازیان لێكرا.

ئامانج لەو سەردانە كردنەوەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانیە وەك سەنتەرێكی مەشق و ڕاهێنان بۆ خوێندكارانی بۆردی پزیشكی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:10:12/05/2022