تاقیكردنەوە بۆ خۆبەخشەكانی بەشی تاقیگە ئەنجام درا
" تەندروستی"
هۆبەی تاقیگەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تاقیكردنەوەی بۆ خۆبەخشەكانی نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجامدا بۆ هەردوو بەشی كیمیایی و بایۆلۆجی.
ئامانجی تاقیكردنەوەكە ئامادەسازییە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە دوای سەركەوتنیان لەو تاقیكردنەوەیە ئەو خۆبەخشانە بەشداری خولێكی یەك ساڵەی تاقیگەیی بكەن و لەڕووی زانیستیەوە ئەزموونی زیاتر بەدەست بهێنن و لە كەرتی گشتی و تایبەت كاریان پێ بدرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 880
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:12/05/2022