لەمانگێكدا 1985 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان داخڵ كراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 1985 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری داخڵكراون و 12.136 منداڵی نەخۆش لە بەشی ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 585 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و 661 تیشك گیراوە و 353 سۆنار و 157 ئیكۆ و 32 نازور و 10.550 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 282 پشكنینی هۆرمۆنی گەشە ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:05:10/05/2022