مانگی ڕابردوو 365 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگی ڕابردوو 365 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە كە 35 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 145 نەشتەرگەری سەروو گەورە و گەورە بووە و 178 نەشتەرگەری مام ناوەند و 7 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 158 پشكنینی سیتی سكان و 201 پشكنینی تیشك و 103 پشكنینی سۆنار كراوە و هەروەها 106 چارەسەری سروشتی و 4.743 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:48:10/05/2022